وادەی کۆتایهیاتنی شەپۆلی بەفرو بارانبارین ئاشکراکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران کەشناسی


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند:  به‌فرو بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم بوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوىیە بەرزەکان.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەى یه‌ك بۆ دوو پله‌ى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 6ی شوباتی 2024، کەشناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئاسمان هەور دەبێت لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک.

کامەران کەریم