سەمیر هەورامی: مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت

(0)


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:
سەمیر هەورامی  ڕایگەیاند  گەر داهاتی حکومەت بگاتە 895 ملیار دینار، ئەوا مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت  قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەمپەری قورسی لە بەردەمدا نییە تا جێبەجێ نەکرێت، هەرێمیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ جێبەجیکردنی.
 وتیشی،  بە گەشبینییەوە چاوەڕێن لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە  واژوو لەسەر یاسای بودجە بکرێت و پێدەچیت لەم هەفتەیەدا بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
کامەران کەریم