پارێزگاری هەڵەبجە: ئەوەی پێویست بێ بۆ بون بە قەزای خورماڵ ناردومانە بۆ  حکومەتی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە خورماڵ کوردستان


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبونی جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بە ئامادەبوونی دەستەی کەمپەینی بە قەزاکردنی خوڕماڵ و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان، لەسەر دواین هەنگاوەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند:  ئەوەی پێویست بووە و داواکاری بووە ناردومانە بۆ حکومەتی هەرێم، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە بودجە و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نوێ هەیە، داوامانکردووە دامەزراندن لەگەڵ هەنگاوی بە قەزابوونەکە بۆ خوڕماڵ بکرێت و ئەوانیش داواکاریەکانیان. پێگەشتووە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن. 

وتیشی:  چاوەڕێ دەکەین لە نزیکترین دەرفەتدا بڕیارەکە بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.

کامەران کەریم