کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵگیرا

(0) / / عراق / زایەڵە کەرکوک ئەنجومەنی پارێزگا


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵگیرا.

 دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، کە پەروین فاتیح سەرۆکایەتی دەکرد، بەڵام کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.  

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لە نەتەوەكانی عەرەب و تورکمان بوو و، بەهۆیەوە رێژەی یاسایی تەواو نەکرا. لە ئاكامدا دوای تێپەڕینی دوو کاتژمێر بەسەر ئەو وادەیەی دیاریکرابوو، کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.  

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەک وادەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دیاریکرا، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا.

کامەران کەریم