ئەحمەدیان  لەدیداری ئەعەرەجی: ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق مامەڵە دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دووپاتیکردەوە کە ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان بەغدا و تاران ئاماژەیە بۆ قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،  ئەمڕۆ دووشەممە،لە نووسینگەی خۆی، پێشوازی له‌سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كرد، وله‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه‌ سه‌ردۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە وزیاتر په‌ره‌پێدان به پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە هەموو ئاستەکاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌عره‌جی راگه‌یاند كه‌ پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران جیاکەرەوە و ستراتیژین، چونكه‌ دوو وڵات و گەلی دۆست زۆر شتی هاوبەشیان هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کەعێراق هەمیشە هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەمووان بەهێزتر بکات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات لەگەڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر.
ئەعەرەجی وتی" ئاڵوگۆڕی سەردانەکانی نێوان بەغدا و تاران قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دووپات دەکاتەوە و ئاماژەیە بۆ باشی پەیوەندییەکان و دیدگای هاوبەش بۆ مەترسی و ركمانیه‌كان، وڕوونیشی کردەوە کەئەمە پێویستی بەوەیە کە چارەسەرەکان ڕاستەوخۆ بن وبێ تاکلایەنە بن.
ئاماژەی بەوەشکردووە" هاوبەشی لە گفتوگۆی بنیاتنەردا هەموو کێشە سەرهەڵداوەکان چارەسەر دەکات.
له‌لای خۆیەوە ئەحمەدیان ئاماژەی بەوەدا کە سەرکردایەتی ئێران هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە عێراق و ئێران یەک پەیوەندییان بە قووڵایی مێژوویی درێژخایەن هەیە، ڕوونیشیکردەوە کە ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق مامەڵە دەکات و دەکرێت هەموو کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر چاره‌سه‌ر بكرێن.