جەختی ئەحمەدیان لەسەر پابەندبوونی ئێران بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق
(0) /
زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی عێراق پهرۆشی خۆی لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە سەلماندووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە:" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی له ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان كرد.
لە میانی دیدارێکدا سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتی کردەوە كه عێراق هەر کارێکی تاکلایەنە ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن هەر وڵاتێکەوە ئەنجام بدرێت، بە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان بێت لهبارهی بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بۆ سەروەری، جەختیشی لەوە کردەوە کەحکومەتی عێراق پهرۆشی خۆی لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی جیهان سەلماندووە، بەڵام لە هەمان کاتدا، موجامله لەسەر حیسابی سەروەری و ئاسایشی عێراق ناكات.
هێمای بۆ ئەوەش کرد کە عێراق هەوڵی گەورەی داوە، و ئێستاش دەدات، بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بە ئارامی، لە بەرژەوەندی هاوبەشی گەلانی جۆراوجۆری ناوچەکەدا".
لهلای خۆیەوە ئەحمەدیان پابەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق، ههروهها پەرۆشی بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران بە شێوەیەک کە ئاسایشی دوو وڵاتی دراوسێ بپارێزێت دووپاتکردەوە.
تێبينيێك بنێرە: