تەندروستی راپەڕین هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی ڕاپەڕین دامەزراندن کوردستان


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ٢٤ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.

بەرێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین رایگەیاند، وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین بەمەبەستی پێشکەشکردنی زیاتری خزمەتگوزاری تەندروستی لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین 24 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنین.

هاوکاتی ئاماژەی بەوەشدا، دامەزراندنەکە بۆ دەرچوانی پەرستاری و بەشی سڕکردنی پەیمانگا دەگرێتەوە و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان بەرواری ١٥-٢-٢٠٢٤ دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێیویستە زانیاریەکان لەچوارچێوەی ئەو ڕێنماییانەدا بێت کەلەفۆرمی هاوپێچدا دیاریکراوەو خاوەنی فۆڕمەکە خۆی بەرپرسیاردەبێت لە هەڵەداخڵکردنی زانیاریەکان.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم

https://forms.gle/rZmvdNruD6LS4SWm7