ئاماری نوێی جەنگی سەر غەززە ڕاگەیاندرا

(0) / / جهان / زایەڵە غەززە ئیسرائیل سەهیۆنی زایۆنی کوشتار


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هێرش و كۆمەڵكوژییەكانی ئیسرائیلی داگیركەر لە غەززە بەردەوامە و بە هۆیەوە ژمارەی شەهیدانی فەڵەستینی گەیشتە 27 ھەزار و 585 کەس و 66 هەزار و 978 کەسیش بریندارن.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاند، ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 کەسی دیکەی شەهید كردووە و 143 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیلی داگیركەر 12 كۆمەڵكوژی لە غەززە ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانیش هێشتا لەژێر داروپەردووە خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکاندان.

لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلی داگیركەر لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، 27 هەزار و 585 کەس گیانیان لەدەستداوە و 66 هەزار و 978 کەسیش بریندارن.

کامەران کەریم