لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربوون
(0) /
زایەڵە - لە نزیک گوندی سەید جەژنی لە گەرمیان، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکاب-تۆیۆتا کرۆلا، لە نزیک گوندی سەید جەژنی پێکیاندادا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەش دەکات: بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
بەپێی راگەیەندراوەکە: تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: