لە ڕێگەیەکی دیکەش کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کەوتەکار

(0) / / کردستان / زایەڵە کامێرا خاڵ بە خاڵ هاتوچۆ


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەیەکی هەولێر کەوتنەکار و هاتووچۆش دەڵێت لە دووشەممەی داهاتووەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:لە کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردووەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی هەولێر بۆ قەزای خەبات لە بەرامبەر شاری سیپا ستی تاوەکو مەفرەقی کەورگۆسک کەوتووەتە کار.

ڕوونیشیکردەوە :ٚ کامێراکان بە شێوەی تاقیکردنەوە کار دەکەن، بەبڵام لە کاتژمێر 12ی شەوی 12ی ئەم مانگەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو:کە بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

کامەران کەریم