وەزارەتی کارەبا: بەرهەمی کارەبامان باشە بەڵام خواست زۆرە لەسەری

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا هەرێم


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان هەشت بۆ نۆ كاتژمێرە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان حەوت بۆ هەشت كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات.

دەشڵێت:بەرهەمی كارەبامان باشە، لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار مێگاواتە، بەڵام كێشە ئەوەیە، خواست زۆرە و دەگاتە حەوت هەزار مێگاوات، ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە و وەزارەتی كارەباش هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

لە مانكی چواری ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا، لە كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەبێت.

کامەران کەریم