شوێنی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنجی 2024 هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیاد شەتڕەنج


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شوێنی بەڕێوەبردنی ئۆڵۆمپیادی شەتەڕەنجی ساڵی 2024 دەرکەوت.

فیدراسیۆنی جیهانی شەتەڕەنج(فیدە) شاری (بوداپێست)ی وڵاتی مەجارستانی وەکوو شوێنی بەڕێوەچوون بۆ ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج هەڵبژارد. 

لاپەڕەی فەرمی ئەو فیدراسیۆنە ڕایگەیاند ئەو ڕووداوە وەکوو خاڵێکی زۆر گرنگ لە مێژووی زۆر دەوڵەمەندی شەتڕەنجی مەجارستاندا دێتە ئەژمار. 

مەجارستان بە هۆی بردنەوەی 12 نیشانی تیپی لە ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنجدا وەکوو یەکێک لە سەرکەوتووترین وڵاتەکان لەو بوارەدا دێتە ئەژمار.

ئەو بڕیارە لە ڕێگای دەنگدانی ئۆنڵاینی کۆی گشتی فیدەوە دەرکرا.

چلوپێنجمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی شەتڕەنج لە بەرواری 10 تا23 ی سێپتەمبێری 2024 بەڕێوەدەچێت و نزیک بە 3500کەسی تێدا بەشدارن.

کەژاڵ حەمیدی