قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبوونەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی تورکیا گولەر


Feb 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێوارەى چوارشەممە لەشارى هەولێر، کۆبوونەوەى نێوان قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان یەشار گویلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بەڕێوەچوو.

بەگوێرەى راگەیەندراوى نووسینگەى جێگرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پرسى داخستنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى و دۆخى ئەمنى هەرێمى کوردستان و عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکراون.

نووسینگەى جێگیرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانى داواى چارەسەرکردنى پرسى داخستنى ئاسمانى تورکیاى بەڕووى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە وەزیرى بەرگرى تورکیا کردووە.