ساڵی رابردوو زیاتر لە 17 هەزار هاوبەشی نوێ لە سلێمانی کارەبایان وەرگرتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کارەبا


Feb 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای  سلێمانی ڕایگەیاند:بەپێی ئاماری بەشی کاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ساڵی رابردوو لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆی ئاماری هاوبەشانی کارەبا گەیشتووەتە (527.156 ) هاوبەش.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆی هاوبەشانی کارەبا لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2022 تەنها (510.153) هاوبەش بووە، واتە لەماوەی ساڵی رابردوو (17.153) هاوبەش زیادی کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە لە کۆى هاوبەشانى کارەبا (446.900) هاوبەشی ماڵان و (57.582) هاوبەشی بازرگانی و (12.18) هاوبەشی پیشەسازی و (15.971) هاوبەشی کشتوکاڵی و (5482) هاوبەشی حکومییە.

کامەران کەریم