گەشـتی شاخی زەردەی سەرکەش لە لایەن گرووپی هەردەوانی گەرمیان
(0) /
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی گەرمیان گەشتێکی زستانەی ئەنجامداوا بۆسەر لووتکەی شاخی زەردە.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی هەردەوانی گەرمیان: لـە کەشـێکی زسـتانەی تـەم و مــژاویدا کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان
بـە بـەشـداری ٢٠ ئـەنـدام
گەشتێکی شاخەوانی ئەنجامدا
لە نوقتەی پەیکوڵی یەوە بۆ لووتکەی
شاخی زەردە کە بەرزی یەکەی 1800mـە، سەرکەوتن و هاتنەخوارەوە لە شاخ پێویستی بە 8 سەعات و نیو، هەوڵ و ماندووبونێکی تاقەت پڕوکێن هەبوو.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەیشی داوە: لە لووتکەی زەردە کەشەکە بەڕادەیەک ساردبوو پلەی گەرمی گەیشتبووە خوار سفری سەدی و بەفرێکی زۆری لێدەباری،بەفرەکە هەر وەکو بووک تارایەکی زیوینی بە شاخەکە بەخشیبوو،هەرئەوەندی چەند وێنەیەکی یادگاریمان چرکاند بەخێرایی دەستمان بەگەڕانەوە کرد،لەگەڵ ئەو هەموو ماندووبوونەشدا بەڵام ئەم گەشتەمان گەشتێکی ناوازە و خۆش و پڕچێژ بوو.
سـوپاس بـۆ خــوا بەســەلامەتی ئـەندامانی بەشــداربوو گەشــتینە خاڵی کۆتـا لە نزیک گوندی چڕچەقەڵا.
تێبينيێك بنێرە: