دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە
(0) /
زایەڵە - ئێوارەی پێنجشەممە ٢٠٢٤/٢/٨ لە (ناحیەی تەکیە) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریاندا، لەئەنجامدا تۆمەتبار بەچەک ڕووبەڕوی هێزەکانمان بووە وە، سەرئەنجام توانرا بە برینداری دەستگیربکرێت و بڕی دوو گیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت.
ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە بازرگانەبوون، کە ئەمڕۆ دوواین تۆمەتباریان بە برینداری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا دەستگیرکرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: