لەبارەی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتووچۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزادراون تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی سزاكانی پێشتر ناكرێنە دوو هێندە.
ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزایان لەسەرە تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بە ڕێژەی ٪٢٠ بۆ دەكرێت و هیوادارین شۆفێران بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی نەكەن و دووچاری سزانەبن.
دەشڵێت: بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان سزای هاتوچۆ ناكرێتە دوو هێندە وەك ئەوەی پێشتر ئاماژەی پێكرابوو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: