فیلمی سینه‌مایی کوردی "خاڵا تارییا" لە شاری هه‌ولێر نمایش ده‌کرێت
(0) /
زایەڵە - مەنسوور جیهانی ـ فیلمی کوردی "خاڵا تارییا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات" و لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" کاتژمیر ٧ی ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی فێبریوەری 2024 لە سینه‌ما "ئیمپایێر"ی فامیلی مۆڵ له شاری هه‌ولێر نمایش دکرێت.
فیلمی سینه‌مایی "خاڵا تارییا" (خاڵی تاریک) In The Blind Spot لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆس فیلم" Mitosfilm بە به‌ڕێوه‌به‌ری سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" Mehmet Aktaş و له نووسین و دەرهێنانی "ئایشە پۆلات" Ayşe Polat دەرهێنەری باکووری کوردستان، له بەرهەمهێنەری هاوبەشی کۆمپانیای "پۆنکت" و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی WDR و Arteو به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له نمایشێکی تایبه‌تدا به هاوکاری ئه‌نستیتۆی "گۆته" Goethe-Institut ئه‌ڵمانی له کاتژمیر ٧ی ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی فێبریوەری (شوبات) 2024 لە سینه‌ما "ئێمپایێر"ی Empire فامیلی مۆڵ له شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پیشان ده‌درێت.
"خاڵا تارییا" که له لایه‌ن کۆمپانیای "ئارت هوود ئینتەرتەیمنت" ArtHood Entertainment له ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان" Encounters لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلین" Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش کرا و کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئەم رووداوه پڕبایخ و پله یه‌که‌می سینەمای جیهان بوو.
ئه‌م فیلمه کوردییه له دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی "نه‌ته‌وه‌یی" له چل و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئه‌سته‌نبووڵ" Istanbul نمایش کرا و توانی چوار خه‌ڵاتی ئه‌م رووداوه گرینگه سینه‌ماییه به‌ده‌ست بێنێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ "مەمەد ئەکتاش"، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ "ئایشە پۆلات"، خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ "سه‌رحه‌ت مۆتلۆ" Serhat Mutlu و "یۆرگ ولکمار" Jörg Volkmar و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" FIPRESCI واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به هۆی "ته‌رکیز له‌سه‌ر جیاوازییه ئه‌خلاقییه‌کان له کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی که‌سه‌کان و گرینگ‌ترین بایخه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا".
فیلمی سینه‌مایی In The Blind Spot لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لە بارەی ژیانی "ئەیووب ئازیز چاپکورت"، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
فیلمی سینه‌مایی "خاڵی تاریک" له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له بەشی "سینەمای کوردی" فیلمە بڵیندەکاندا لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دهۆک" Duhok پیشاندرا و خەڵاتی باشترین سیناریۆ به خاتوو "عایشە پۆلات" به‌خشرا و هه‌روه‌ها خەڵاتی "فیپەرشی" FIPRESCI واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلمی به‌ده‌ستهێنا.
تێبينيێك بنێرە: