دەست بەوەرگرتنی پارەی حاجیان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پارە حاجی کوردستان


Feb 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند: كه‌ وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و هه‌موو هه‌وڵێكیان چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری پێشكه‌ش به‌ حاجیان و عومڕه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت له‌م بواره‌یشدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی دا هه‌بووه‌ كه‌ دواجار به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا پاره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ 2024 به‌ دینار عیراقی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی دولار بۆ هه‌ر 100 دولار 132000 دیناری عیراقی.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی راسپارد كه‌ له‌ سبه‌ی رێكه‌وتی 11/2/2024 ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان بكه‌ن كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ 18/2/2024 كۆتایی دێت و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی حه‌ج نه‌دات مافی حه‌جكردنی نامێنتێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و ده‌رچووه‌ له‌ رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له له‌ پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆك – هه‌ڵه‌به‌جه‌) هه‌روه‌ها ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كانی ( سۆران – راپه‌رین – زاخۆ – گه‌رمیان) ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان ده‌كرێت له‌ كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا و ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان بۆ حه‌ج وده‌رچوو كه‌ پاسپۆرتیان نییه‌ یاخود ماوه‌ی به‌سه‌رچووه‌ به‌ زووترین كات له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به‌ ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
له‌ كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ تێچووی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچووی حاجیانی عیراقه‌ كه‌ بۆ گه‌شتی ئاسمانی به‌ فرۆكه‌ بریتییه‌ له‌ ( 6.350.000 ) شه‌ش ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری عیراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به‌ پاس ( 5.300.000) پێنج ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقییه‌ و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه‌ بدات دواتر به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌رێته‌وه‌.
 
کامەران کەریم