پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیلی بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڕەنسا پاریس سان جێرمان تۆپی پێ


Feb 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیلی بردەوە لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی فەرەنسا پاریس و لیل لە باخچەی شازادەکان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، لیل دەسس پێشخەریکرد و خولەکی شەش گۆڵی لە پاریس تۆمارکرد، تەنیا دوای تێپەڕینی چوار خولەکیش گۆنزالۆ رامۆس ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە ، پاریس زیاتر فشاری خستەسەر لیل و ئەم جارەیان فیکتۆر دی یاریزانی لیل بە هەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمارکرد، تایمی یەکەمیش یانەکەی پایتەخت بە جیاوازی گۆڵێک لە پێشەوە بوو.

لە تایمی دووەمدا,کوڕانی لویس ئینریکی بە هەمان ریتمی تایمی یەکەم لە پێشەوە بوون، بە شێوەیەک لە خولەکی 80 کۆلۆ موانی گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمار کردن  و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات. دوای ئەم ئەنجامە پاریسی 50 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ دووەمی ریزبەندی لە پێشەنگدایە