ئەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بەردەوام دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارا سێکانیانی پارە مووچە بودجە


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی  ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند:  بڕی ئەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بەردەوام دەبێت تا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، بەڵام بڕی پارەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

وتیشی: حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ئەوە رێککەوتوون مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت تاهەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق بەمەبەستی ئەوەی مووچە دوانەکەوێت.

ڕونیشیکردەوە: مەرج نییە ئەو بڕەی بەغدا دەینێرێت 618 ملیار دینار بێت، بەڵکو بەگوێرەی خەرجی مانگانەی حکومەتی فیدڕاڵ لە خەرجی ڕاستەقینە دەبێت، واتا دەشێت زیاتر لەو بڕە یان کەمتر لەو بڕە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

هێمای بەوەشکرد: حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مانگانه‌ بۆ خه‌رجی مووچه‌ پێویستی به‌ 913 ملیار دیناره‌، ناردنی ئەو 618 ملیار دینارەی حکومەتی فیدڕاڵی تەنیا 65%ـی کۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، بۆیە حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ، کە بڕەکەی 320 ملیار دینارە، ئەو کورتهێنانە پڕ دەکاتەوە.

کامەران کەریم