لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیار دەدرێت
(0) /
زایەڵە - ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەگەری لافاو لە زۆبەی ناوچەكان هەیە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: بۆ بڕیاردان لە پشوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی رایگەیاند: شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆتەوە و پێشبینی بڕێكی زۆری باران ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاویش هه‌یه له‌ته‌واوی چه‌م و دۆڵه‌كان و سه‌نته‌ری شار به‌تایبه‌ت گه‌رمیان و كه‌ركوك و هه‌ولێر.
وتیشی:له‌هه‌ندێ شوێن زیاتر له ١٣٠ ملم باران ده‌بارێت، هه‌ربۆیه ئاماده‌كاری ته‌واو و جدی بكه‌ن.
لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە: ھێشتا بۆ پشووی سبەی ھیچ بڕیارێکمان نەداوە و بۆ ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین.
ڕاشیگەیاندووە: بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕووبەڕوبوونەوەی لافاو، لەگەڵ هەموو تیمەکان ئامادەکاریی پێویست کراوە، دوێنێش کۆبوونەوەی تایبەت کراوە و چەندین بڕیاریش دراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ پارێزگاری هەولێر بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەگەری لافاو لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و بڕیاری “پێكهێنانی ژووری عەمەلیات” درا و ئامادەباشی ڕاگەیەنرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، دوای هەڵسانگدنی ڕەوشەکە و بە دواداچوون بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانەی، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ زستانی ئەمساڵ و وەرزی بارانبارین و رێگری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازاروی گۆڕانی کەش و هەوا کراوە کرا، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پێشبینی نەکراو خرانە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: