سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان پشوو


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت.

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەوبەیانیەوە تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتی (٢٠٢٤/٢/١٥) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٤/٢/١٤

کامەران کەریم