نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانئ نەخۆشخانە


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.

نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ ڕایگەیاند:ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری قەزای شارەزوورو دەوروبەری دەکەینەوە  بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر لەناو وێستگەی کارەبای نەخۆشخانەکەمان ، بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕوونەدات کارەبای نەخۆشخانە لەوێستگەوە کوژاوەتەوە ، بەو هۆیەوە لەئێستادا نەخۆشخانە کارەبای نیە ، داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانە مەکەن .

ئاشکرایشکرد: سوپاسی تیمەکانی شارەوانی و ئاگرکوژێنەوە  صیانەی شارەزوورو کۆمپانیای گەردین دەکەین کە دەست بەجێ هاتنە سەرخەت و لافاوەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد .

کامەران کەریم