قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە
(0) /
زایەڵە - قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت: بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوە پردی گوندی ئالیاوە زیانی بەركەوتووە و ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەكانی قادر كەرەم و تەكیەی جەباری دەكەین ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە: ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەكانی قادر كەرەم و تەكیەی جەباری دەكەین كە بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە پردی گوندی ئالیاوا زیانی بەركەتووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: داواتان لێدەكەین رێگاكە بەكارنەهێنن تا ئەو كاتەی پردەكە چاكدەكرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: