ئیدارەی گەرمیان بارودۆخی نائاسایی ڕاگەیاند
(0) /
زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان بارودۆخی نائاسایی ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیان کرد لەناوشاردا هاتوچۆ نەکەن .
ئیدارەی گەرمیان، ئاگادارنامەیەکیان بۆ هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەکەیان بڵاوکردەوە، کەتیایدا بەهۆی زیادبونی شەپۆلی باران بارینەوە، بارودۆخی نائاساییان ڕاگەیاندوە.
لەئاگادارینامەکەی ئیدارەی گەرمیاندا هاتوە: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە، بەهۆی زیادبوونی شەپۆلی بارانبارین، ئیدارەی گەرمیان بارودۆخی نائاسایی رادەگەیەنێت و داواکارین لە هاوڵاتیان لەناوشاردا هاتوچۆ نەکەن و هەر هاوڵاتیەک ماڵی لە شوێنە نزمەکانە و مەترسی لەسەرە، قاتی سەرەوە بەکاربهێنن یان برۆنە شوێنی سەلامەت تر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: