به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان مۆنۆدرامایهك له مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه نمایشكرا+ وێنە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاند: به ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵه‌بجه شانۆگه‌رییه‌ك له كوردی و ئینگلیزی نمایشكرا.
ڕۆژی هه‌ینی (16ـی شوباتی 2024)، له مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، مۆنۆدرامای "سه‌لمه" نمایش كرا، كه باسی له تاوانه‌كانی ئه‌نفال، كیمیاییباران و كۆڕه‌وی ملیۆنی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كرد.
مۆنۆدرامای "سه‌لمه" یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی تیپی شانۆی "هه‌وار" و له نووسینی "د. دڵشاد مستەفا"، دەرهێنانی "نەژاد نەجم"، نواندنی کچە شانۆکاری کورد "هەوار فارس" و كچه شانۆكاری فه‌ره‌نسایی "ئۆگیلی ئەمپلگت"ـه.
مۆنۆدراماكه به‌رهه‌می هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و گروپی شانۆی "هەوار"ـە لەچەندین شار نمایشکراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: