ڕێگای قادرکەرەم- چەمچەماڵ چاککرایەوە و سبەینێ ڕێگای سەنگاو چاکدەکرێت
(0) /
زایەڵە - قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی لافاوەوە بەشێک لە پردی ئالیاوە لەسەر ڕێگای قادرکەرەم ئاو بردی و هاوکات پردی هەنجیرە لەسەر ڕێگای سەنگاو- چەمچەماڵ بەشێکی ڕێگاکەی هەرەسی هێنا، ئەمڕۆ هەینی ١٦/ ٢/ ٢٠٢٤ بە هەوڵی قائیمقامی چەمچەماڵ و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ بەهاوکاری کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم /دانەغاز ، ڕێگای ناحیەی قادرکەرەم چاکرایەوە.
ڕونیشکراوەتەوە: بڕیارە سبەینێ ١٧/ ٢ / ٢٠٢٤ تیمەکان کار لە ڕێگای ناحیەی سەنگاو بکەن و ئەو ڕێگایەش چاکبکرێتەوە.
هێمابەوەشکراوە: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی قادرکەرەم دەکەینەوە دەتوانن ڕێگاکە بەکاربهێنن و مەترسی لەسەر هاتوچۆی هاوڵاتیان نەماوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: