ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان زیاتر لە مەترێک بەرزبووەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو بەنداو


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە.
وتیشی، ئاستی ئاوی بەنداوەکە لەماوەی سێ رۆژدا مەترێک و ٤٠ سم بەرزبوەتەوە و بەنداوەکە لە ئێستادا دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە لەکۆی حەوت ملیار مەتر سێجا کە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی ھەیە.
کامەران کەریم