دوو شەپۆلی تری بەهێزی باران بەڕێوەیە / ئەگەری لافاو هەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی باران بەفر زستان


Feb 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كەشناسێك رای دەگەیەنێت، لە مانگی سێ‌ ئەگەری دوو شەپۆلی تری بارانی بەهێز هەیە كە مەترسیی لافاو لە چەند شوێنێك دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی شوبات، سیروان ساڵح كەشناس بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی ئاداردا دوو حاڵەتی بارانی بەهێز هەیە و ئەگەر هەیە دیسان لافاو لە چەند ناوچەیەك دروست ببێت.

زیاتر گوتی، جارێ كات و ڕۆژی شەپۆلەكان ئاشكرا ناكەین، چونكە لەلایەك گۆڕانكارییەكان بەردەوامن و لە كاتی نزیكبوونەوەی شەپۆلەكان، زانیاریی تەواو بڵاو دەكەینەوە.

ئەو قسانەی ئەو كەشناسە لە كاتێكدایە، ماوەی چوار رۆژە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە لە چەند شوێنێك زیانی مادی دروست بوو كە بارانێكی بەخوڕ و خێرا، ئاستی ئاو بەرز بووەوە.