شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە ـ شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە و کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت.
سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامێنێت و کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: