حوسیەکانى یەمەن خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (MQ-9)ـى ئەمریکییان راگەیاند
(0) /
زایەڵە - ناوەندی راگەیاندنی ئەنساروڵڵا کە تایبەتە بە حوسیەکانى یەمەن، گرتەى ڤیدیۆى فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تێکشکاوەکەى ئەمریکایان بڵاوکردەوە، کە دەڵێن رۆژی دووشەممە لە سەرووی شارى حودەیدە لە یەمەن خستوویانەتە خوارەوە.
حوسیەکانى یەمەن خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (MQ-9)ـى ئەمریکییان راگەیاند، کە جۆرێکە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ودەتوانرێت هەم بۆ چاودێری و هەم بۆ هێرشکردن بەکاربهێنرێت.
پاش شەڕى نێوان سوپاى ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماسى فەڵەستینى، لە 7ـى تشرینى یەکەمدا، حوسییەکانى یەمەن لەدەریاى سوور هێرشیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەستپێکردووە، لەبەرامبەردا ئەمریکا و بەریتانیا هێرش دەکەنەسەر حوسیەکان.
تێبينيێك بنێرە: