کاندیدبوونی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمسای ئێران بێ وێنەیە؛  1700 ژن خۆیان کاندیدکردووە

(0) / / ایران / زایەڵە ژن ئێران کاندید پەرلەمان ئافرەت


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ناوتۆمارکردنى ژنان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان رەنگی جیاوازی بە ئەمساڵ داوە و زیاتر لە 1700 ژن خۆیان کاندیدکردووە.
ئەنسیە خەزعەلی، جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە ڕایگەیاند، بۆ دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران 1700 ژن ناوی خۆیان تۆمارکردووە کە لە لایەن ئەنجومەنی پارێزەران قبووڵ کراون، کە شەش هێندەی کورسییەکانی پەرلەمان ژنان خۆیان کاندید کردووە، بۆ ئەم خولەی داهاتووی هەڵبژاردنی و کێبڕکێ دەکەن.