سلێمانی ...لە وەرزی قەدەغەی راوكردنی ماسیدا  دەست بەسەر برێك ماسی گیرا

(0) / اجتماعی


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

 قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە وەزری قەدەغەی ماسیدا دەستیان بەسەر بڕێك ماسیی خۆماڵێدا گرتوە كە بەشێوەی قاچاخ راوكراوە، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت"خاوەن ماسییەكە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە"

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بێوەی ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهاوكاری نوێنەری بەرێوەبەرایەتی سامانی ماسی، قائیمقامیەتی سلێمانی دەست  بەسەر (39) ماسیی خۆماڵیدا دەگرێت كە لە دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەی نایاسایی و بە قاچاخ راوكراوە.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی لە (15/3 – 15/16) كاتی زاووزێی ماسییە، بە فەرمانی ژمارە (689)ـی وەزارەتی كشتوكاڵ كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی وەزارەتەكەی كردوە، ئاگاداری كردونەتەوە راوكردنی ماسی قەدەغەیە، هەركەسێكیش سەرپێچی بكات روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
سەرۆكی لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ماسییە دەست بەسەردا گیراوەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

کامەران کەریم