پلەی چوارمی ئێران لە کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی نێوهوڵی پاڵەوانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی ئێران پلەی چوارمی کێبەرکێیەکانی ڕاکردنی نێوهۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیای بەدەستهێنا.

یازدەیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی ڕاکردنی نێوهۆڵی پاڵەوانێتی ئاسیا شەوی ڕابردوو لە شاری تاران بە ناساندنی وەرزشوانانی سەروو کۆتایی پێهات.

لە کۆتایی ئەو پێشبڕکێیانەدا تیپی ئێران بە بەدەستهێنانی 3 نیشانی ئاڵتوون و 6 نیشانی زێو و 7 نیشانی بۆڕۆنز پلەی چوارمی بەدەستهێنا. 
تیپی ئێران لە بەشی پیاواندا 1 نیشانی ئاڵتوون و 2 نیشانی زێو و 4 نیشانی بۆڕۆنز بەدەست هێنا و لە بەشی خانمانیشدا 2 نیشانی ئاڵتوون و 4 نیشانی زێو و 3 نیشانی بۆڕۆنزی بەدەستهێنا.

هەروەها تیپەکانی چین و ژاپۆن و قەزاقستان پلەی یەکەم تا سێهەمیان بەدەستهێنا.

کەژاڵ حەمیدی