داهاتی 5 ملیاردی ئەلهیلال پێش یاریکردن لەگەڵ سێپاهاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە داهات ئەلهیلال سێپاهان


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یانەی ئەلهیلال لە یاریکردنی لەگەڵ تیپی ئەلرائێد لە یاریگا نوێیەکەدا داهاتێکی زۆر باشی هەبووە.

تیپی ئەلهیلالی عەرەبستان پێش لە یاری کردنی ڕۆژی پێنجشەمە بەرانبەر بە تیپی سێپاهانی ئێران، لە یاریگا نوێیەکەدا بە نێوی یاریگای "ئەلمەکە ئارنا" بەهۆی پسوولە فرۆشی لە دیداری پێشووی بڕی پاری 300 هەزار ڕیاڵی عەرەبستانی دەستکەوت.

تێچووی چێ کردنی یاریگای نوێ و تازەباوی ئەلهیلال بڕی 340 ملیۆن یۆرۆ بووە و نزیک بە 30 هەزار کەسی تێدا جێ دەبێتەوە.
ئەلهیلال دووڕۆژ لەوەوپێش  بۆ یەکەمینجار لە لیگی وڵاتەکەی دا میوانداری یارییەکی فەرمی کرد و بەرانبەر بە ئەلرائێد یاری کرد و بە ئاکامی 3 بەر 1 سەرکەفت.

دیداری ڕوێشتنی ئەلهیلال لەگەڵ سێپاهان لە شاری ئەسفەهان بەڕێوەچوو کە بە ئاکامی 3 بەر 1 و بە سوودی تیپی سعوودی کۆتایی پێهات.

کەژاڵ حەمیدی