دادگەی فیدراڵی: کورسیی پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگای فیدراڵی کوردستان


Feb 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، پەرلەمانی كوردستان ژمارەی كورسییەكانی بۆ 100 كورسی كەمدەبێتەوە و هەڵبژاردنیش دەبێتە چوار بازنە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی شوباتی ساڵی 2024 جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسییەوە كەم دەبێتەوە بۆ 100 كورسی و 11 كورسی كۆتاكان نادەستوورین

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانیش بۆ چوار بازنە دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات.

کامەران کەریم