بە مەبەستی سەلماندنی پاکی خۆی لە دۆسیەی ئەتۆمی؛  ئێران بانگهێشتی ڕافایل گرۆسی دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە وزەی ئەتۆم گرووسی ئێران محەمەد ئیسلامی


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران  ڕایگەیاند، بانگێشتی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆممان کردووە .

محەمەد ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بانگێشتی ڕافایل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆممان کردووە لە مانگی ئایاردا سەردانی ئێران بکات. بانگهێشتنامەکە لە کاردانەوەی ئەو ڕەخنانە بوو کە بەڕێوەبەرەکە ئاڕاستەی ئێرانی کردووە سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

هەروەها وتیشی: گرۆسی لە کۆنفراسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە لە ٦ بۆ ٨ـی ئایاردا لە ئێران بەڕێوە دەچێت، وتارێک پێشکەش دەکات.

ڕوونیشیکردەوە، ئێران بە مەبەستی سەلماندنی پاکی خۆی لە دۆسیەی وزەی ئەتۆم و لە کاردانەوەی ئەو ڕەخنەیەی بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم کە ئاڕاستەی ئێرانی کردبوو، لە بارەی پیتاندنی یۆرانیۆم، بانگێشتی ڕافایل گرۆسی کردووە.

شیاوی باسە لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، ڕەخنەی لە ڕیکخەرانی وزەی ئەتۆمی ئێران گرت و ڕایگەیاند، کە پڕۆگرامی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە شەفاف نییە و پێویستە چاودێریی بکرێت.

جێگای ئاماژەیە دوایین سەردانی گرۆس بۆ ئێران، لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ بوو، کە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

محەمەد ساڵح