سودانى: عێراق تواناى پارێزگاریی لەخۆی هەیە و پێویستمان بە هێزە بیانییەکان نەماوە
(0) /
زایەڵە - محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاندووە عێراق تواناى بەرگریی کردن لەخۆی هەیەو تەنانەت پێویستمان بە راوێژکارانی بیانیش نەماوە.
بەپێی هەواڵی قودسی عەرەبی، ئێوارەى دوێنى لە میانى پێشوازیکردنى لە ئالینا رۆمانوسکى باڵیۆزی ئەمریکا لەبەغداد باسیان لە دانانى پلانێک کرد بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و کۆتایی هێنان بە رۆڵی هێزی هاوپەیمانان کە ژمارەیان 25 وڵاتە و لە هەمان کاتیشدا جەختیان کردووەتەوە کە هاوپەیمانێتى و کارى هاوبەشیان پێکەوە بمێنێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا رۆژنامەکە هیچ ئاماژەیەکى بە گوتەو بۆچوونەکانى باڵیۆزی ئەمریکا نەکردووە.
محەمەد ساڵح
تێبينيێك بنێرە: