سەردەمی قۆناغێکی نوێ دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی / بەهرۆز حاجی

(0) / / مقالە / زایەڵە بەهرۆز حاجی دادگای فیدراڵ کوردستان مووچە


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەموو ئەو بڕیارانەی کەتا ئێستا پەیوەست بەهەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەرکراون، سەرجەمیان بە وردبوونەوەی شارەزایانی یاسایی یاسایین، هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتا و سەرپەرشتی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە و مووچە دەرهێنان لەژێر دەستی حکومەتەکەی دوو حیزبی دەسەڵاتدار و ڕێگریکردن لە سەربەخۆ و بەتاڵانبردنی داهات و نەوتی هەرێمەکە، دەبێتە دەسپێکی نوێ لە قۆناغی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، دەکرێت ئیتر مانا و متمانە بۆ دەنگی خەڵک و پرۆسەی هەڵبژاردن دوای دەیان ساڵ بگەڕێتەوە.

دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، کە لە ڕۆژی ٢١ی ٢ درا، ئەو بڕیارە گرنگانە بوو کە خەڵکی کوردستان بە سەرجەم چین و توێژەکانەوە پێویستیان بوو، چونکە ئەو بڕیارانە لەساتێکدا دراون دەکرێت ناوی بنرێت بڕیارگەلێک بۆ دەسپێکی نوێ لەژیانی سیاسی و حوکمڕانی و بەڕێوەبردن بە فۆڕمێکی نوێ و پەیوەست بەژیانی خەڵک لەکۆی سێکتەرەکانی ژیان.

بۆیە دەکرێت هەڵبژاردنی داهاتووی پارلەمانی هەرێمەکە، سەرتای ئەو دەستپێکە نوێیە بێت،کە لووت بەرزی و غروری حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کۆتایی بێت و دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەر سەپۆرتی حوکمڕانی و سیستەمی داهاتوومان بێت، وەلێ قۆناغەکەی ئێستاش کە بڕیار و یاسای دادگای فیدراڵی لەپشتە، تەواو تێهەڵکێشێکە بۆ ئەوەی ئومێد و متمانە بۆ ڕێکارە مەدەنییەکان و یەکێک لەبنەما دیموکراسییەکان کە هەڵبژاردنی نوێنەرە، جێکەوت بکرێت، وەلێ بەسەردەمێکی نوێی لەقەڵەم بدەین