قوباد تاڵەبانی: حەقی هەڵەبجەیە ببێتە سیمبۆلی ئاوەدانی

(0) / / کردستان / زایەڵە تاڵەبانی هەڵەبجه


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ قوباد تاڵەبانی وتی: حەقی هەڵەبجەیە کە لە پاڵ ئەوەی سیمبولی قوربانی و مەزڵومییەتی گەلی کوردە، ئەوەندە خزمەت بکرێت کە ببێتە سیمبولی ئاوەدانیش.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سەردانەکەماندا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەت و وەفدی حکومەت، بەردی بناغەی پردی تووەقوتمان دانا. چەند بڕیارێکیشماندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە، لەوانە؛ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی بەقەزابوونی خورماڵ، دامەزراندنی ٥٠٠ کەس بە گرێبەست لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، دەستکردن بە قیرتاوکردنی شەقامەکانی ناوشاری هەڵەبجە، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و تەرخانکردنی بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی ئەو دڤەرە بۆ خزمەتکردنی پارێزگای هەڵەبجە و چەند بڕیاریکی دیکەش.
کامەران کەریم