كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و نمه‌باران و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت
(0) /
زایەڵە - كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.
كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ هەینی 23ی شوباتی 2024، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە بارانی کەم دەبارێت لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم هەیە.
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شەممە 24ی شوباتی 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاویەکان.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 18
سلێمانی: 17
دهۆک: 17
کەرکوک: 19
هەڵەبجە: 17
زاخۆ: 18
سۆران: 14
حاجی ئۆمەران: 7
گەرمیان: 21
تێبينيێك بنێرە: