مینحەی زیندانیانی سیاسی دەستپێدەکاتەوە

(0) / اجتماعی


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت کە مینحەی زیندانیانی سیاسی دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە ، ژیان تاهیر، جێگری سەرۆكی لیژنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت،  پێداچوونەوە بە مەلەفی ئەو پێنج هەزار زیندانییەی مینحەیان راگیرابوو كراوە و بڕیار دراوە ئەم مانگە مینحەی 900 زیندانیی سیاسی خەرج بكرێت، چونكە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نییە جگە لەو مینحەیە.

باسی لەوەشكردووە، پێداچوونەوە بۆ مەلەفی دوو هەزار و 600 زیندانی سیاسیی دیكە كراوە و كێشەی تێدا نییە، تەنیا موچەیان هەیە و پێشتریش مینحەیان دراوەتێ .

وتیشی، ئەوانەش سەرپشككراون لەوەی یان مینحە یان مووچە هەڵبژێرن .