باسکەی هەڵبژاردەی کاپی ئاسیا/ ئێران بەسەختی قەتەری تێپەڕاند

(0) / / ورزش / زایەڵە قەتەر باسکە ئاسیا وەرزش


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران لە یەکەمین یاری خوی بۆ پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردەی کاپی ئاسیای 2025 توانی یارییەکە بەرانبەر بە قەتەر بباتەوە.

تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران لە یەکەمین دیداری خۆی بۆ کێبەرکێیەکانی کاپی ئاسیای 2025، ڕۆژی هەینی بە ئاکامی زۆر نزیکی 76 بەر 74 سەرکەفت.

بێهنام یەخەچاڵی بە تۆمارکردنی 20 سەرپشک وەکوو کاریگەرترین یاریزانی ئێران ناسێندرا و (باباکار دینگ) یاریزانی قەتەری 19 سەرپشکی بۆ تیپەکەی تۆمار کرد.
تیپی ئێران لە یاری دیکەی خۆیدا ڕۆژی دووشەمە 7ی ڕەشەمە لە شاری دێهلی نوێ دەبێتە میوانی تیپی نیشتمانی هێند.

کێبەرکێیەکانی کاپی ئاسیای 2025 بە ئامادەبوونی 16 تیپ و بە میوانداری شاری جەدەی عەرەبستان بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی