بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنۆلۆجیای ئەتۆمی لە هەموو کەرتە پیشەسازییەکانی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەتۆمی


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە وتەی بەرپرسێکی پێوەندیداری ئێرانی، کەرتی ئەتۆمی لەو وڵاتە 150 پیشەسازی دەگرێتەوە.

محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەختی لە بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنۆلۆجیای ئەتۆمی لە سەرانسەری کەرتە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان و لەوانەش پیشەسازییەکانی نەوت، گاز، پترۆکیمیایی، پۆڵا، چیمەنتۆ و سێلولۆز کردەوە.
ئیسلامی لە سەردانێکیدا بۆ کۆمپانیای پاڵاوتنی نەوتی ئابادان ئاماژەی بەوەدا، تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە 150 پیشەسازی گەورەدا کەڵک وەردەگیرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگیی بەرچاوی لە کەرتی ئەتۆمی لە پیشەسازیی ئێراندا.

محەمەد ساڵح