وردەکاری رووداوی شەڕە چەقۆ و تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەی چەمچەماڵ

(0) / اجتماعی


Apr 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەڕە چەقۆ و تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێکی تەمەن 50 ساڵ گیانی لەدەستداوە و بریندارێکیش گەیەنراوەتە لای ئێمە، برینداری دیکەش هەن، بەڵام تائێستا تەنها ئەو بریندارە هەیە.  
لەبارەی ڕووداوەکەشەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی چەمچەماڵ وتی ،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  لە مەیدانی ئاژەڵان شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو کەسدا ڕوویداوە و دواتر هەردووکیان چوونەتەوە ماڵەوە کە لە گەڕێکێکدا بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک چوونەتە ماڵەوە چەکیان بردووە و لەنێو گەڕەکەکەدا دەستڕێژی گولـلەیان لەیەکتر کردووە، لەو نێوەندەدا دووکاندارێکی تەمەن 50 ساڵ بەناوی کەریم عەلی گولـلە بەری کەوتووە و کوژراوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە شەڕەکەوە نەبووە.
باسی لەوەشکرد، هەر لەوکاتەدا کە لە گەڕەکەکەدا شڵەژان ڕوویداوە ئۆتۆمبێلێك بەسەر قاچی منداڵێکدا ڕۆشتووە و برینداری کردووە، جگە لەوەی چەند کەسێکی دیکەش بەهۆی شەڕە چەقۆکەوە برینداربوون.
کامەران کەریم