ستایشی تایبەتی فیفا لە هێرشبەری ئێرانی پێش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەڕازیل
(0) /
زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ پێش لە دەسپێکی یاری لەگەڵ بەڕازیل ناسناوێکی سەرنجڕاکشی داوەتە هێرشبەری تیپی تۆپی پێ کەناردەریای ئێرانی.
"ئێران بە تەواوکەرێکی ڕووخێنەر بەنێوی موحەمەد عەلی موختاری بەرانبەر بە بەڕازیل" ئەمە ڕەستەی فیفا بوو لەمەڕ پەسن و ستایش کردنی هێرشبەر و گوڵلێدەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کەناردەریای وڵاتی ئێران پێش لە یاری زۆر هەستیاری نیوەدواینی جامی جیهانی.
موختاری لە پێشبڕێیەکانی جامی جیهانی 2024ی ئێمارات خۆی وەکوو ماکێکی تەواوی گوڵلێدەری پیشان دا و بەشێوازی نێوانجی هەر 11 خولەک و گوڵێکی بۆ ئێران تۆمار دەکرد.
بەڕازیل لە کێبەرکێیەکانی جامی جیهانیدا تا ئێستا دووجار بەرانبەر بە ئێران لە ساڵەکانی 2013 و 2015 یاری کردووە و هەردوو جاریش بە ئاکامی 4 بەر 1 و 4 بەر 3 سەرکەوتووە.
فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە موحەمەدی ئەحمەدزادە بە تۆمارکردنێ 26 گوڵەوە وەکوو باشترین گوڵلێدەری مێژووی ئێران لە جامی نەتەوەکاندا دێتە ئەژمار و لە بەرانبەردا برونو مالیاس بە 36 گوڵەوە وەکوو باشترین گوڵلێدەری مێژووی بەڕازیل دێتە ئەژمار.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: