خۆپیشاندانی هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەبیب؛ داوای گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لابردنی نەتانیاهۆ دەکەن
(0) /
زایەڵە - هەزاران ئیسرائیلی لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لابردنی نەتانیاهۆ و حکومەتەکەی دەکەن.
هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندەران ئۆتۆمبێلی ڕشاندنی ئاو و گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێنا و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریشیان ده‌ستگیركرد.
بۆ یه‌كه‌مجار له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 پۆلیسی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی رشاندنی ئاو و گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه زۆرینه‌یان كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه بون كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیراون.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان كردوه، خۆپیشانده‌ران چه‌ندین داواكاریان هه‌بو، له‌وانه‌ش پێویستیی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ی له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دورخستنه‌وه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی بۆ ململانێی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌لئه‌بیب چه‌ندین خۆپیشاندان له ده‌وری هه‌مان دروشم له ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو.
تێبينيێك بنێرە: