بەرەوپێشچوونێک لە گفتوگۆکانی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل

(0) / / جهان / زایەڵە حەماس ئیسرائیل


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرەوپێشچوونێک لە گفتوگۆکانی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل هاتووەتەدی، پلەبەندییەک بۆ قۆناغەکانی کراوە.

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی ئاشتی لە پاریس بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتیان گوتووە، حەماس نەرمیی نواندووە و بەوهۆیەوە بەرەوپێشچوونێک پەیدابووە. ئەمەش وادەکات چوارچێوەیەک بۆ رێککەوتنێک دابنرێت.

بەپێی ئەو رێککەوتنە و لە قۆناغی یەکەمیدا کار بە ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی دەکرێت، لەبەرامبەر ئەمەدا حەماس 35 بۆ 40 بارمتە ئازاد دەکات، هەرچی کێشە ئاڵۆز و قورسەکانیشە دادەنرێن بۆ قۆناغەکانی دووەم و سێیەم.

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن، لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژەیەکی گشتگیر دەکرێت کە بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەشکرابێت، بەوشێوەیەی قۆناغی یەکەمی پێش مانگی رەمەزان ئەنجام بدرێت و پاش ئەوەش لە کاتێکی تردا گفتوگۆکان لەسەر قۆناغی دووەم و سێیەم دەست پێبکەنەوە.