نرخى موەلیدەى ئەهلى لە هەڵەبجە بۆ مانگى ئازار دیاری‌کرا
(0)
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری هەڵەبجە بۆ مانگی ئازار به (٤٠) دینار دیاری ده‌كرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ دووشه‌ممه (٢٠٢١/٤/٥) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییەکان دیاریكرد.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان بۆمانگی سێ له‌نێوان (١٣٥) بۆ (١٨٢) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان (٥٢٥٠) دینار بۆ (٧٥٠٠) دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) بەم شێوەی لای خوارەوە دەبێت .
بەیانیان ٧/٠٠ بۆ ٨/٣٠
نیوەڕوان ١١/٣٠ بۆ ١/٠٠
ئێواران ٤/٠٠ بۆ ١ شەو
لەکاتی هەر گۆڕانکاری لەخشتەی کارپێکردنی مۆلیدەی ئەهلییەکان بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئاگادار دەکرێنەوە .
نرخی سەعاتێك ئەمپێری کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی ناوبازاری هەڵەبجە بۆمانگی سێ(٥٠)دینارە
سەبارەت کارکردنی مۆلیدەکانی ناوبازاڕ لەنێوان١٩٦بۆ٢٢٠سەعاتە بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆئەو مانگە لەنێوان(٩٧٥٠)بۆ(١١٠٠٠)دینارە بەهۆی جیاوازی کارکردنی مۆلیدەکانەوە نرخی ئەمپێرێك کارەبای مۆلیدە جیاواز دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: